دیمەنی ئەو ئامێرەی بیریان پێهەڵکەندوە و دەستی بەسەردا گیراوە.وێنە.پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
بیریان هەڵکەندووە
دوو هاوڵاتی لە بانی مەقان دەستگیر کران
توانا نەقی
بە تۆمەتی بیرهەڵکەندنی نایاسایی لە بەرزاییەکانی بانی مەقان لە سنووری چەمچەمال دوو هاوڵاتی دەسگیر کران.
ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگادار کراونەتەوە لە بەرزایەکانی بانی مەقان چەند هاوڵاتیەک خەریکی بیرهەڵکەندنن لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستانی چەمچەمالەوە چوونەتە سەریان.
ئەوەش هاتووە، توانیویانە دوو هاوڵاوتی دەستگیر بکەن و دەستیش بگرن بەسەر ئامێرێکی گەورەی بیرهەڵکەندن.
ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسانە کراوەتەوە و رادەستی دادوەر کراون بۆ لێپرسینەوەی یاسایی.