سەرۆک وەزیرانی ههرێمی كوردستان مەسرور بارزانی
"بە توندترین شێوە ئەو هێرشانە شەرمەزار دەکەم"
مەسرور بارزانى: شوێنى حەوانەوەى من کراوەتە ئامانجى هێرشى درۆنى
وریا فەتاح
مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت، لەبارەى بە ئامانجگرتنى شوێنى حەوانەوەى خۆى بە هێرشى درۆنى، پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت: بە توندترین شێوە، ئەم هێرشە ناڕەوا و قبوڵنەکراوانە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەم.
لە پەیامەکەیدا کە لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس بڵاوى کردووەتەوە، مەسرور بارزانى نوسیویەتى،”بە پێی لێکۆڵینەوە و زانیارییە پشتڕاستکراوەکانی دژە تیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ ئۆفیسی تایبەتی من و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن، لە هێرشێکی درۆنی ئێرانیدا کراونەتە ئامانج”.
“بە توندترین شێوە، ئەم هێرشە ناڕەوا و قبوڵنەکراوانە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەم. ئەمە هەنگاوێکی مەترسیدارە و هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان”، لە پەیامەکەدا واهاتووە.
جەختیش دەکاتەوە کە ئەم هێرشانە هەرگیز ناتوانن بیانوەستێنن لە بەردەوامبوونیان لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان و پاراستنی هاووڵاتییانیان.