هاوڵاتیان دڵخۆش بە راگەیاندنی ئاگربەست

“شەڕی ئێران و ئیسرائیل بەردەوام بووایە پڕیشکی بەر ئێمەش دەکەوت”

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دڵخۆش بە ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل و دەڵێن، شەڕ لە قازانجی هیچ کەس و لایەنێک نییە و ئەگەر بەردەوام بووایە، پڕیشکی بەر ئێمەش دەکەوت.

ترەمپ: ئیسرائیل و ئێران رێککەوتن شەڕ رابگرن

ترەمپ: ئیسرائیل و ئێران رێککەوتن شەڕ رابگرن

دوای ئەوەی شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل راگەیاند، ئەمڕۆ پەیامنێرانی 964 لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی رای چەند هاوڵاتییەکیان لەسەر ئەو ئاگربەستە وەرگرت، هەموویان ئەوەیان وت کە، بە هەواڵەکە دڵخۆش بوون و هەر بەبیستنی، سوپاسی خودایان کردووە کە ناوچەکە لەو شەڕە رزگاری بووە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، هەموو کات شەڕ مایەی ماڵوێرانی بووە و ئەمجارەش بەتایبەتی کە کوردستان هاوسنوورە لەگەڵ ئێران، ئەگەر بەردەوام بووایە، بێ گومان پڕیشکی شەڕ ئێمەشی دەگرتەوە.

دوای 12 رۆژ لە هێرشی موشەکی و ئاسمانی لەنێوان ئیسرائیل و ئێران ، شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پەیامێکدا رایگەیاند کە ئیسرائیل و ئێران گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی تەواو بۆ ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە شەڕێک کە ناوی ناوە “جەنگی 12 رۆژە، بەیانی ئەمڕۆش رادیۆ و تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران، پشتڕاستی کردەوە کە ئاگربەستەکە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

بە نێوەندگیریی ئەمریکا؛ ئیسرائیل بە ئاگربەست لەگەڵ ئێ...

بە نێوەندگیریی ئەمریکا؛ ئیسرائیل بە ئاگربەست لەگەڵ ئێران رازی بوو

ئیسرائیل: ئێران دوو موشەکى بالیستى ئاراستەى ئیسرائیل ک...

ئیسرائیل: ئێران دوو موشەکى بالیستى ئاراستەى ئیسرائیل کرد