ئێران: شتى وامان نەکردووە
ئیسرائیل: ئێران دوو موشەکى بالیستى ئاراستەى ئیسرائیل کرد
964+
وریا فەتاح
ئیسرائیل دەڵێت، ئێران ئاگربەستى شکاندووە و لانیکەم دوو موشەکى ئاراستەى ئیسرائیل کردووە، جەختیش دەکاتەوە کە بەزوویى وەڵامیان دەدەینەوە، میدیایى ئێرانیش رەتى دەکاتەوە موشەکى ئاراستەى ئیسرائیل کردبێت.
کەمێک لەمەوبەر، میدیاى ئیسرائیلى لە زارى بەرپرسێکى وڵاتەکەیەوە بڵاوى کردەوە، ئێران ئاگربەستى شکاندووە و لانیکەم دوو موشەکى بالیستیکى ئاراستەى ئیسرائیل کردووە.
وەک میدیاى ئیسرائیلى باسى دەکات، نوسینگەى سەرۆک وەزیران بەڵێنیداوە، بەزوویى وەڵامیان دەبێت.
میدیای ئێرانی لای خۆیەوە بڵاویكردەوە، ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن ئێران مووشەكی ئاراستەی ئیسرائیل كردبێ، دوورن لە راستییەوە.
زیاتر دێت…..