هەندێکیان ناچاربوون جلە کوردییەکانیان بگۆڕن
منداڵان جەوەکەیان بەدڵ نییە و چاوەڕێن بارانەکە خۆش بکاتەوە
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
باران جەژنی لە منداڵان و ئەمەل ناجی پەیامنێری 964ـیش تێکدا، بۆ ئەوەی تەڕ نەبن خۆیان داوەتەبەر کەپر و پاساری دوکانەکان تاوەکو بارانەکە خۆش بکاتەوە.
ئەمەل بۆ یەکەمجارە بە جلی کوردییەوە رووماڵی جەژن دەکات و چەند منداڵێکی چاوگەش و قسەخۆشی دواندووە، ئەوان دەڵێن، “لە بەیانییەوە باران دەبارێ بۆیە تۆزێک گەڕاوین و تەنیا چەند دانەیەک چکلێتێکمان کۆ کردووەتەوە”.
وەک باسی دەکەن، هەموویان بەیانی زوو بەجلی کوردی جوانەوە هاتوونەتەدەر، بەڵام کە باران باریوە، هەندێکیان ناچاربوون، جلەکانیان بگۆڕن بۆ ئەوەی سەرمایان نەبێ.
پێداچوونەوە؛ چاوان خەلیل