شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلیشی هەیە
شەقامی سەرەکیی حاجی ئۆمەران دەکرێتە جووتساید
964+
محەمەد فاتیح
پێشكەشكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە و ئەم جارەیان شەقامی سەرەكیی حاجی ئۆمەران دەگرێتەوە و دەکرێتە جووتساید.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاویكردەوە شەقامی سەرەكیی حاجی ئۆمەران بە درێژایی 2 هەزار و 500 مەتر دەكەنە دووساید و شەقامەكە خزمەت بە جووڵەی بازرگانی و ئابووری و گەشتیاری دەكات و تا ئێستا 45%ـی پرۆژەکە تەواو بووە.
وتيشى، “لە پڕۆژەكەدا تۆڕەكانی كارەبا و ئاوەڕۆ بە سیستمی ژێرزەوی كراون و بە دیزاینێكی مۆدێرن، دیواری پاڵپشتیی كۆنكریتی بە درێژایی شەقامەكە و شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل وهێڵكاری و سەوزایی بۆ دەكرێت”.