“تكایه‌ رێگه‌ی سیده‌كان – سۆران به‌كارمه‌هێنن

964+
ئاسۆ وەرتێ – سۆران

ئیحسان چەلەبی، قائیمقامی سیدەكان بە وەكالەت رایگەیاند داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەكەین، رێگەی سیدەكان – سۆران بەكار نەهێنن، ئەگەر زۆر پێویست نەبێت.

ئیحسان چەلەبی بە تۆڕی 964ی راگەیاند: “بەهۆی بەفربارین، كه‌ كێشه‌ و به‌ربه‌ستی بۆ رێگه‌ی سیدەكان – سۆران دروست كردووه‌، داوا لە هاوڵاتیان دەكەین ئەگەر زۆر پێویست نەبێت رێگە بەكار نەهێنن، ته‌نیا لە حاڵەتی زۆر تایبەتدا نەبێت.

بەهۆی ئەوەی شەپۆڵێكی بەفر و باران رووی لە دەڤەری سۆران كردووە، رێگەی سیده‌كان – سۆران گیراوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی و شارەوانی سەرقاڵی پاككردنەوەی رێگه‌كەن.

 رێگەی سیده‌كان – سۆران 35 كیلۆمەترە، چەندان چاڵ و تاسەی تێدایە و دەكەوێتە ناوچە شاخاوییەكانەوە، بە یەكێك لە رێگە سەختەكان بۆ هاتوچۆ ناودەبرێت و یەك سایدە، هه‌روه‌ها لە چەند شوێنێكه‌وه‌ دەكەوێتە نزیك خەرەندەكانەوە.