عەلی خامەنەیی
نامەیەكی تایبەتی بۆ ناردووە
خامنەیی داوای یارمەتی لە پوتین دەكات
964+
محەمەد فاتیح
جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران پەرەی سەندووە و دوای ئەوەی ئەمریكاش گورزی خۆی لە تاران وەشاند، عەلی خانەیی داوای یارمەتی لە پوتین دەكات.
ئەمڕۆ دووشەممە 23.6.2025 عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانی ناردووە بۆ مۆسکۆ بۆ داواكردنى هاوکاریی زیاتر لە ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی رووسیا.
پوتین لە كۆبونەوەكەدا لەگەڵ عێراقچی وتی، “دەستدرێژی بۆ سەر ئێران هیچ بیانویەكی نییە و هەوڵی یارمەتیدانی گەلی ئێران دەدەین”.
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرای كردووە تاران لە پاڵپشتی ئێستای روسیا رازی نییە و وەزیری دەرەوەی ئێران نامەیەكی خامنەیی دەدات بە پوتین كە داوای پاڵپشتی لێ دەكات.