خومه‌ینى ریسی په‌یوه‌ندیيه‌كانى كرده‌وه به خورى
ئیسرائیل و ئێران 31 ساڵ دۆستایه‌تى و 46 ساڵ ململانێ و ئێسكشكاندنى یه‌كترى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تاوه‌كو ساڵى 1979 نێوانى تاران و ته‌لئه‌بیب له‌وپه‌ڕى په‌یوه‌ندی باش و هاوكار و هه‌ماهه‌نگی یه‌كترى دابوو، به‌ڵام له‌دواى ئه‌مه كه ئایه‌توڵا خومه‌ینى له شۆڕشه‌كه‌ى سه‌ركه‌وت و ره‌زاشاى په‌هله‌وى وه‌ده‌رنا په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئیسرائیل و ئێرانیش به‌ره‌و سه‌ره‌تایه‌كى خراپ له گرژى و ئاڵۆزى هه‌نگاوى نا.
ساڵى 1948 كاتێك دەیڤید بنگورۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، راگەیاندنی سەربەخۆیی و بە دەوڵەتبوونی وڵاته‌كه‌ى راگەیاند، عەرەبەکان کاردانەوەی توندیان هه‌بوو، بەڵام كاردانه‌وه‌كه هینده كاریگه‌رى نه‌بوو چونكه ساڵێک دوای راگه‌یه‌ندرنه‌كه نەتەوەیەکگرتووەکان به‌فه‌رمى ئیسڕائیلی وه‌كو ده‌وڵه‌ت ناساند.
كه ئیسرائیل دامەزرا، پەهلەوییەکان لە دەسەڵاتی ئێران‌دا بوون، لە بەرامبەر کاردانەوەی عەرەبە موسڵمانەکان، ئێران وەک دووەم وڵات لە دوای تورکیا دێت، کە بە فەرمی دانی بە ئیسرائیل‌دا نابێت، ئه‌مه‌ش دەچێتە مێژووەوە.
ئێران زۆر گوێی به كاردانه‌وه‌ى دەوڵەتانی عەرەبی نه‌دا له‌دژى ئیسڕائیل، چونكه بەرژەوەندییە سیاسییەکانی خۆی لە پێشه‌وه‌ى هه‌موو شتێكه‌وه سه‌یر ده‌كرد، ته‌نانه‌ت رۆژ له‌دواى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیسڕایل گه‌شه‌ى ده‌كرد و قوڵتر ده‌بووه‌وه.
پەهلەوییەکان هێڵێکی عەلمانی و لایەنگری رۆژئاوایان هەبوو، لەو ماوەیەدا ئێران لە ژێر دەسەڵاتی بنەماڵەی پەهلەوییدا بە درێژایی هێڵێکی عەلمانی گەشەی دەکرد، بە پێچەوانەی ناسیۆنالیزمی عەرەبی، کە لە ناوچەکەدا پەرەی سەندبوو.
پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات وردە وردە پەرەی سەندووە لە بازرگانی نەوتەوە كه لە شەستەکانی سەدەی رابردووەوە دابینکەری سەرەکی نه‌وت بوو بۆ ئیسرائیل، تاوه‌كو دەگاتە هاوکاریی هەواڵگری له‌نێوان هه‌ردوولادا، ته‌نانه‌ت پەیوەندییەکانی هه‌ردوولا تەنیا لە بازرگانی و سیاسەتدا سنووردار نەبوو، تا ئەو رادەیەی، کە دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیلی مۆساد مەشق و راهێنانی به ئەندامانی دەزگای هەواڵگری ئێرانی كه به (ساواک) ناسراو بوو ده‌كرد.
ئێران ململانێی ئیسرائیلی لەگەڵ دەوڵەتانی عەرەبی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆى ده‌زانى و له‌و سه‌رده‌مه وای به‌باش ده‌زانى خۆی لە دەوڵەتە عەرەبییەکان دووربخاته‌وه.
ئه‌وكات جەمال عەبدول ناسرى رێبەری میسر، کە پێشەنگی گەشەپێدانی نەتەوەیی عەرەبی بوو لە ناوچەکەدا، پەرەی بە “دژە ئیمپریالیزم” دا، به‌ڵام ئێران بەشداری لەم بەرەیەدا نەکرد و سەرنجی لەسەر قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا بوو.
لە ساڵی 1979 گۆڕانکارییەکی ریشەیی لە هەموو شتێک لە نێوان هەردوو وڵات‌دا روویدا، شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە رێبەرایەتی خومەینی حکومەتی شای رووخاند، پەیوەندییەکانی ئێران و ئیسرائیلیش کۆتایی پێهات و سەردەمێکی نوێ دەستیپێکرد.
خومەینی لە چاوپێکەوتنێکدا، کە بەر لە شۆڕش ئەنجامی دابوو، وتبووى “یەکێک لە هۆکارەکانی راپەڕینی گەلی ئێران لە دژی شا ئەوەیە، کە پاڵپشتی لە ئیسرائیلی داگیرکەر دەکات، ئەو نەوت بۆ ئیسرائیل دابین دەکات، ئێرانی کردووە بە بازاڕێک بۆ بەکارهێنانی کاڵای ئیسرائیلی و پشتیوانی دیکەی مەعنەوەی”.
خومەینی تەنانەت دوای شۆڕشیش هەر بەو هێڵە بەردەوام بوو، ئه‌وه‌بوو باڵیۆزخانەی ئیسرائیلى لە تاران داخست و شوێنی باڵیۆزخانەکەش کرده باره‌گاى رێکخراوی رزگاریخوازی فەلەستینى، ته‌نانه‌ت له‌دواى ساڵى 1990 ـه‌وه ململانێى نێوان هه‌ردوو وڵات به‌شێوه‌ى شه‌ڕى نهێنی به‌ڕێوه‌ده‌چوو، چونکە ئێران و ئیسرائیل لەبری ئەوەی لەم ماوەیەدا راستەوخۆ شەڕ بکەن، لە رێگەی “هێزی بە وەکالەت”ـی دامەزراوەوە شەڕێکی هه‌مه‌لایەنەیان دەکرد، به‌ڵام له 13.6.2025 ده‌رگایه‌كى ئاشكرایان بۆ شه‌ڕكردن به‌ڕووى یه‌كتریدا كرده‌وه و ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانى كرده ئامانج و وایكرد، جگه له خۆى ئه‌مریكاش وه‌كو زلهێزێك بێنێته گۆڕه‌پانه‌كه، جگه له‌وه‌ى پێشتر دانووستانە ئەتۆمییەکانی له‌گه‌ڵ ئێران راگرتبوو كار گه‌یشته ئه‌وه‌ش كه ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران.