کەمێک لەمەوبەر
تەرمى یەکێک لە منداڵەکانى رووبارى گەلى عەلى بەگ دۆزرایەوە
964+
ئاکام غەفور- سۆران
کەمێک لەمەوبەر، تەرمى یەکێک لە منداڵە خنکاوەکانى رووبارى گەلى عەلى بەگ دۆزرایەوە.
ئاکام غەفور پەیامنێرى 964 لە سۆران کە لە شوێنەکە ئامادەیە، ڤیدیۆى ساتى دەرهێنانە و دۆزینەوەى تەرمەکەى کردووە و رایگەیاند، تەرمەکە لەلایەن کەسێکەوە لە دوورى کیلۆمەترێک بۆ دوو کیلۆمەتر لە شوێنى رووداوەکە دۆزراوەتەوە”.
تیمەکانى بەرگرى شارستانى هەرزوو تەرمەکەیان بەرەو پزیشکى دادى گواستنەوە.
شەوى هەینى، ئۆتۆمبێلێک بە پێنج سەرنشینەوە کەوتە رووبارى گەلى عەلى بەگ، دوو کەس کە ژن و پیاوێک بوون رزگاریان بوو، بەڵام سێ منداڵ خنکان و دواى نزیکەى پێنج رۆژ، ئەمڕۆ تەرمى یەکێکیان دۆزرایەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح