چاڵ و چۆڵییەکان چاک دەکەن
دووسایدی تانجەرۆ قەرەباڵغە و شەقامەکە نۆژەن دەکرێتەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
تیمەکانی شارەوانی سلێمانی دەستیان بە نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی نێو شار کردووە و بەهۆی چاککردنی قیری دووسایدی تانجەرۆ قەرەباڵغییەکی زۆر لە شەقامەکە دروستبووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە چەند شوێنێکی شاری سلێمانی چاکسازی لە شەقامەکان دەکرێت و یەکێک لەو شوێنانەش دووسایدی تانجەرۆ کە قەرەباڵغییەکی زۆری لێ دروستبووە.
بەرپرسانی شارەوانی سلێمانی بە 964ـیان راگەیاند، کرێکارەنیان ماڵیان دوورە و لە شەودا بە ئاسانی کۆناکرێنەوە، هەروەها بابەتی مووچە و چەند گرفتێکی دیکە وایکردووە نەتوانن بە شەودا کارەکانیان بکەن و ناچارن لەکاتی دەوامی ئاساییدا، شەقامەکان چاک بکەنەوە.