وێنەی وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆ دوای بۆردومانكردنی لە لایەن ئەمریكاوە. وێنەكە مانگی دەستكردی كۆمپانیای پلانێت لاپس بی بی سی گرتوویەتی
"پێشێلکارى کردووە"
میدیاى ئێرانى: ئیسرائیل جارێکی تر هێرش دەکاتە سەر پێگەی ئەتۆمی فۆردۆ
964+
وریا فەتاح
کەمێک لەمەوبەر، میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە کە ئیسرائیل جارێکى دیکە هێرشى کردووەتە سەر پێگەى ئەتۆمى فۆردۆ.
بەپێى لێدوانى بەرپرسانى رێکخراوى وزەى ئەتۆمى ئێرانى بێت کە بە میدیاکانى وڵاتەکەیان راگەیاندووە، هیچ مەترسی و هەڕەشەیەک بۆ سەر هاوڵاتیان دروست نابێت و وەک چۆن رۆژێک پێشتر ئەمریکا هێرشێکى “بێ کاریگەرى” کردبووە سەر ئەو ناوەندانە کە زیانێکى ئەوتۆى نەبووە.
لەبارەى بۆردومانى زیندانى ئەوینەوە کە ئەمڕۆ لەلایەن ئیسرائیلەوە بە ئامانجگیرا، میدیاکانى ئێران لە زارى بەرپرسانى وڵاتەکەیانەوە دەڵێن، بەداخەوە موشەک بەر زیندانی ئەوین کەوت و زیانی بە بەشێک لە زیندانەکە گەیاند و هێرشەکەشیان بە پێشێلکارى روونى یاسا نێودەوڵەتییەکان وێنا کردووە.