بەهۆى بۆردومانەوە

 ئیسرائیل کارەباى بەشێک لە باکوورى تارانى بڕى

964+

وریا فەتاح

بەهۆى هێرشى ئیسرائیل بۆسەر تاران، کارەباى بەشێکى باکوورى شارەکە بڕاوە، میدیاى ئێرانیش دەڵێت،”کێشەکە فراوان نییە”.

ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەهۆی هێرشى ئیسرائیلەوە بۆ سەر چەند ناوچەیەکی تاران، یەکێک لە فیدەرەکانی دابەشکردنی کارەبا لە باکووری تاران تووشی کێشە بووە و بەوهۆیەوە کارەبای بەشێک لە هاوبەشانی ئەو ناوچەیە بڕاوە.

بەرپرسانی کەرتی کارەبای ئێران جەختیان کردووەتەوە، کە هیچ کوژاندنەوەیەکى سەرتاسەری و بەرفراوان لە باکووری تاران لە ئارادا نییە و تەنیا ئەو هاوبەشانە کارەبایان نەماوە کە لەسەر ئەو فیدەرەن.