تەندروستى سلێمانى:
بە جلوبەرگى پزیشکییەوە لە بازاڕدا نەبیندرێن
964+
وریا فەتاح
تەندروستى سلێمانى بڕیاریداوە، لەمەودا هەر ستافێکى تەندروستی و خوێندکاری بەشەپزیشکییەکان بە جلوبەرگی فەرمی پزیشکی، لەناو بازاڕو شوێنە گشتییەکان ببینرێن لێپێچینەوە لەخۆیان و دەزگاکەیان دەکرێت.
بەپێى نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کەئاڕاستەی نەخۆشخانە گشتیی و تایبەتەکان و زانکۆو و پەیمانگاکان کراوە، هەرستافێکی تەندروستى یاخود خوێندکاری بەشە پزیشکییەکان لە ناوبازاڕ و شوێنە گشتیەکان ببینریت لێپپێچەنەوە لە خۆیان وئەو دەزگایەدەکەن کە کاریتێدا دەکات.