له دوورگه‌یه‌كى خابوره‌وه بۆ وڵاتى ئیسڕائیل
جولەکەکان ته‌نیا یادگارى و ئاسه‌واری خانووه‌كانیان له زاخۆ ماوه
964+
شڤان عه‌بدوڵا – زاخۆ
مێژوونووسێكی زاخۆ زانیاری وردى له‌باره‌ى ژماره و ژیان و گوزه‌رانى جوله‌كه‌كانى شاره‌كه‌ى له كتێبێكدا كۆكردووه‌ته‌وه ئاناژه به‌وه ده‌كات كه سه‌ره‌تاى ژیانیان له ناو دوورگه‌یه‌كى ته‌نیا ناو رووبار‌ى خابوور ده‌ستپێكردووه دواتر هاتوونه‌ته ناو ئاوه‌دانییه‌كانى زاخۆ.
بەپێی ئامارێکی ساڵی 1885ـی دەوڵەتی عوسمانی، هەزار و 500 جولەکە و 500 موسڵمان و 50 کریستیان لەناو سەنتەری شاری زاخۆ دەژیان، ئەوکات موسڵمانەکان هەموویان لە گوند دەژیان.
مێژوونوس و کەسایەتی دیاری زاخۆ سەعید رەزڤان، بە 964ـى وت، لەوکاتەدا زاخۆ تەنیا دوورگه‌یه‌ك بووه لە ناو روباری خابور، هه‌رچى هاوڵاتى ئه‌واكت هه‌بوون له‌ناو ئه‌م دوورگه‌یه ده‌ژیان به جوله‌كه‌كانیشه‌وه، لە نێوان هەر خانوێک بۆ ئەوی دیکە پەنجەرێک هەبوو، بۆئه‌وه‌ى ئەگەر مەترسییه‌ک دروستبووبایە، لە رێگەی پەنجەرەوە یەکتریان ئاگاداردەکرده‌وه.
دوو ساڵ دوای دامەزراندنی ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل لە ساڵی 1950 سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراق تۆفیق سویدی بڕیاری دەرکرد كه ناسنامە له جولەکەکان بسەندرێته‌وه و لەناو وڵاتی عێراقیش نەمێنن.
عەبدولکەریم شەمدین ئاغا، کە زاخۆیی بوو، هاوکاری جولەکەکانى کرد بۆ ئەوەی کۆچ بکەن بۆ ئیسرائیل، ئەوەبوو گروپ گروپ جولەکەکان کۆچیان کرد و کۆتا خێزانی جولەکەش لەساڵی 1951 بەرەو ئیسرائیل کۆچی کرد.
ئێستا له ناو زاخۆ، چەند ئاسەوارێکی کەمی ئەو خانوانه لەناو گەڕەکى جوله‌كاندا ماون، ئاسەوارەکانی تر هەمووی لەدوای کۆچكردنیان لەناوچوون، بەڵام تاوه‌كو ئێستاش لای هەموو خەڵکی زاخۆ بە گەڕەکەکە دەڵێن ( گەڕەکی جولەکە) كه به بادینى پێی ده‌ڵێن “محەلا جوهیا”.
زۆربەی زۆری پیاوە جولەکەکان له زاخۆ، کاری دارتاشی و ئاسنگەری و بەخێوکردنی ئاژەڵ و جوتیارییان ده‌كرد.
مێژوونوس و کەسایەتی دیاری زاخۆ سەعید رەزڤان، بە 964ـى وت، لەوکاتەدا زاخۆ تەنیا دوورگه‌یه‌ك بووه لە ناو روباری خابور، هه‌رچى هاوڵاتى ئه‌واكت هه‌بوون له‌ناو ئه‌م دوورگه‌یه ده‌ژیان به جوله‌كه‌كانیشه‌وه، لە نێوان هەر خانوێک بۆ ئەوی دیکە پەنجەرێک هەبوو، بۆئه‌وه‌ى ئەگەر مەترسییه‌ک دروستبووبایە، لە رێگەی پەنجەرەوە یەکتریان ئاگاداردەکرده‌وه.
پێداچوونەوەی؛ فەرهاد حەسەن