لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا

رۆبۆتیك شایی و گۆڤەندی کوردانە دەگێڕێت

964+

شۆڕش قادری

لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا رۆبۆتێک کە جلی یانەی ئامەدسپۆری لەبەردایە، لە مەراسیمی کردنەوەی پێشانگایەک شایی و گۆڤەندی کوردانە دەگێڕێت و هەڵدەپەڕێ.

ڤیدیۆکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوبووەتەوە و دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە.