لۆگۆی پۆلیسی سلێمانی
تۆمەتبارێک
لە کەرکوک دزی کردبوو لە سەید سادق دەسگیر کرا
964+
توانا نەقی
بەتۆمەتی دزیکردن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقی سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق، تۆمەتبارێکی هەڵاتوویان دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، بڕیار بۆ گرتنی تۆمەتبارێکی هاڵاتوو لەلایەن دادگای نەوجەوانانی کەرکوکەوە گەیشتە بنکەی پۆلیسی سەیدسادق ق لولاین پۆلیسی ئەو قەزوە دەستیگیر کراوە.
پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە دزی کردووە و هەڵاتووە، بە پێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.
ئێستا تۆمەتبار (ج، أ، ب) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و دوای گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان رادەستی شوێنێ داواکراو واتە کەرکوک دەکرێتەوە.