ئیسرائیل هەڕەشە دەکات، ئێران درۆنى نارد

نوێترین زانیارى لەسەر شەڕەکە

964+

وریا فەتاح

شەڕى نێوان ئیسرائیل و ئیران بەردەوامە، نوێترین زانیارییەکان ئەوەن کە ئێران هێرشێکى بەرفراوانى فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانیان بۆسەر ئیسرائیل ئەنجامداوە و ئیسرائیلیش هەڕەشە دەکات و دەڵێت: ئەگەر ئەمریکا نەیەتە شەڕەکەوە خۆمان فۆردۆ لەناو دەبەین.

لە نۆیەمین رۆژی شەڕی ئێران و ئیسرائیلدا، میدیاکانی ئیسرائیل هەواڵی هێرشێکی بەرفراوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانیان بڵاوکردەوە، کە ناوچەیەکی فراوانی لە باکوورەوە تا باشووری ئیسرائیل گرتەوە. رۆژنامەی ئیسرائیل هیوم دەڵێت، لە ئێوارەى ئەمڕۆ حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دزەیان کردووەتە ناو ئاسمانی ئیسرائیلەوە.

هەر بەپێى میدیاى ئیسرائیلى، ئیسرائیل هەڕەشەى کردووە ئەگەر ئەمریکا نەیەتە شەڕەکەوە ئەوە خۆیان دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆ لەناو دەبەن.

جەختیشکراوەتەوە کە پلانیان داناوە و هەر ئەمڕۆش پرۆسەی وێرانکردنی دامەزراوەکەی ئەسفەهانیان تەواوکرد.

لاى خۆیەوە، راگەیاندنی حزبوڵای لوبنانی، ئەمڕۆ شەممە، هەواڵی کوژرانى پاسەوانە تایبەتەکەی حەسەن نەسروڵای راگەیاند کە لەناو خاکى ئێران لە بۆردوومانێکى ئیسرائیلدا کوژراوە.

پزیشکیان چى بە ماکرۆن وت؟

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆمارى ئێران، پەیوەندییەکى تەلەفونى لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەرەنسا ئەنجامدا و وێراى ئەوەى جەختى کردووەتەوە کە وڵاتەکەی چالاکییە ئەتۆمییەکان “لە هیچ بارودۆخێکدا” راناگرێت. وتوشیەتى،”ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆکردن و هاوکاریکردن بۆ دروستکردنی متمانە لە بواری چالاکییە ئەتۆمییە ئاشتییەکاندا؛ لەگەڵ ئەوەشدا رازی نین چالاکییە ئەتۆمییەکان بۆ سفر لە هیچ بارودۆخێکدا کەمبکرێنەوە”.

شه‌ڕى ئیسرائیل و ئێران كاریگه‌رى خراپی له‌سه‌ر پڕۆژ...

شه‌ڕى ئیسرائیل و ئێران كاریگه‌رى خراپی له‌سه‌ر پڕۆژەکانی حەوزی ماسی داناوه‌