40 ماسیشیان پێ گیراوە
شەش هاوڵاتی بەهۆی راوە ماسی و داربڕینەوە دەستگیركران
محەمەد فاتیح
لە سنوری سلێمانی پێنج راوچی لەسەر راوە ماسیی و هاوڵاتییەكیش لەسەر داربڕینەوە دەستگیركران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەيان بۆ كراوەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 20.6.2025 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شۆڕش بۆسەر چەمی باسەڕە و گەڕان و پشکنینی سنوری ئاوی ناوچەکە توانیان پێنج راوچی لەکاتی راوکردنی ماسی دا دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر 40 ماسی راوکراودا لەگەڵ 15 تۆڕ .
وتيشى، “لە دەرچونێكی تردا دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوون لەلایەن مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدصادق توانرا لە سنوری گوندی کانی پانکە هاوڵاتیەک دەستگیر بکرێت بەتۆمەتی بڕینی داری سروشتی”
“لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە بەمەبەستی وەرگرتنی رێکاری یاسایی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە بەرامبەر بە دەستگیركراوان”.