فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراقی _ وێنە: Iraqi Airways
سبەی شەو
فڕۆکەیەک گەشتیارە عێراقییەکان لە ئەنقەرەوە دەباتە بەسڕە
964+
محەمەد فاتیح
دوای ئەوەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە دەرەوەی وڵات گیرایان خوارد، تاوەكو ئێستاش هەوڵەكان بەدەوامن بۆ گێڕانەوەیان و باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە گەشتێك بۆ ئەو هاوڵاتیانە رێكدەخات.
باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە ئەنقەرە دەڵێت، “ئاگاداری ئەو هاوڵاتیە عێراقیانە دەكاتەوە كە لە تورکیان سبەی شەممە 21.6.2025 لە رێگەی هێڵی ئەنقەرە – بەسرە، کاتژمێر 11:30ـی شەو، گەشتێکی تایبەتی لەلایەن هێڵی ئاسمانی عێراقیەوە ئەنجام دەدرێت”.
“باڵیۆزخانەكە داوا لەو هاوڵاتیانە دەکات کە دەیانەوێت لەم رێگەیەوە گەشت بکەن، بەپەلە پەیوەندی بە ئۆفیسی هێڵی ئاسمانی عێراق لە ئەنقەرە بکەن بۆ کڕینی بلیت”.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی خوارەوە:
باڵیۆزحانە: 0 (535) 434 80 27
نوسینگەی هێڵی ئاسمانی عێراق / ئەنقەرە: +90 (507) 773 00 01