حكومەتی هەرێم:

كێشەی 13 هەزار هاوڵاتیی هەرێم كە لە دەرەوە بوون چارەسەر كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

“زیاتر لە 13 هەزار هاوڵاتیی هەرێم، کە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردبوو کێشەکانیان چارەسەر کرا”، ئەمە راگەیاندراوی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و ئەمشەو بڵاوكرایەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری، سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، دوای ئەو گرژی و ئاڵۆزییەی ماوەی هەفتەیەکە ناوچەکەی گرتەوە و هێڵە ئاسمانییەکان راوەستان، حکومەتی هەرێم بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێوشوێنەکانی گەڕاندنەوەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانی لە دەرەوە بە شێوەیەکی بەپەلە و ورد دەستپێکرد.

“وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە هەماهەنگی، بۆ چارەسەری کێشەکە لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار کەوتنە کار”، راگەیاندراوەكە وادەڵێت.

هەروەها باسی ئەوە دەكەن، لەم چوارچێوەدا دوای راگەیاندن و دڵنیاییدان بە هاوڵاتییان، کە بە سەلامەتی دەگەڕێندرێنەوە، هێڵێکی گەرم و دواتریش فۆرمێک بۆ پڕکردنەوە راگەیاندرا و بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتی تورکیا، ڤیزای سێ رۆژەیان بۆ دابین کرا.

بەوەش 13 هەزار و یەك هاوڵاتی، کێشەکانیان چارەسەر کرا و دەتوانن بگەڕێنەوە وڵات، کە بەشێکیان گەڕاونەتەوە و پرۆسەکەش بەردەوامە.

سەبارەت بەو هاوڵاتییانەش، کە لە ئێران بوون، تا ئێستا پێنج هەزار کەس گەڕاونەتەوە.

لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، “حکومەتی هەرێم هاوڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە، کە هێڵە گەرمەکان بەردەستن و لە دۆخی پێویستیدا دوودڵ نەبن لە پەیوەندی بۆ هاوکاریکردنیان”.

ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی هەرێم لە توركیا و ئوردن گیریان ...

ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی هەرێم لە توركیا و ئوردن گیریان خواردووە