دیبەگە
تیمەکانی کارەبا کێشەی تەزووی کارەبای دوو گوندیان چارەسەر کرد
964+
پەری ساڵح
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێر رایگەیاند، تیمەکانی چاککردنەوەی فەرمانگەی کارەبای دیبەگە بە هانای دانیشتووانی دوو گوندی سنوورەکەوە چوون و کێشەی کارەبای ئەو گوندانەیان چارەسەر کردووە.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێر، لە گوندی (یەدیقوو) ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ستوونێکی کارەبادا کێشابوو کە ببووە هۆی پچڕانی تەزووی کارەبا و زیانگەیاندن بە تۆڕەکە، دواتر لەلایەن تیمەکانی چاککردنەوەی فەرمانگەی کارەبای دیبەگەوە توانرا بە زووترین کات چاکبکرێتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، تیمەکانی کارەبای دیبەگە کێشەیەکی دیکەی کارەبایان لە گوندی (چیغلۆک) چارەسەر کردووە و تەزووی کارەبایان بۆ هاوڵاتیانی ئەو گوندەش گەڕاندووەتەوە.