زیاتر له‌ 700 ملیار دیناره‌

یه‌كشه‌ممه‌ پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران خه‌رج ده‌كرێت

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وەزارەتی بازرگانیی عێراق راگه‌یاند، زیاتر لە 700 ملیار دینار لە پارەی قەرزی جووتیاران بۆ ساڵی 2026 خه‌رج ده‌كات، هەروەها 200 ملیار دینار بۆ پاڵپشتیکردنی گەنم، کە مەبەست لێی بەرهەمهێنانی ئاردی پلە سفرە دابین ده‌كات، لە یەکشەممەی داهاتووشەوە پرۆسه‌كه‌ دەستپێدەکات.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.11.2026 لە راگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، “وەزیری بازرگانی مستەفا نزار ئەلعانی بڕیاریداوه‌، زیاتر لە 700 ملیار دینار وەکو پارەی قەرزی جووتیاران بۆ ساڵی 2026 خه‌رج ده‌كرێت، جگە لە 200 ملیار دینار، كه‌ بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو گەنمەی به‌ مه‌به‌ستی بەرهەمهێنانی ئاردی پلە سفر دابین ده‌كرێت، رۆژی یەکشەممەی داهاتووش پاره‌كه‌ دابه‌ش ده‌كرێت”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووه‌، “ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پاڵپشتیکردنی بەرهەمی نیشتمانی و دەستەبەرکردنی دادپەروەری بۆ جووتیارانی عێراق دێت”.