یەکێک لە فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی لە کاتی گەشتکردن _ وێنە: هێڵی ئاسمانی عێراقی
هێڵی ئاسمانی عێراقیە
سبەی لە بەسڕە 24 گەشتی چوونە و گەڕانەوە ئەنجامدەدرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
سبەی 18.6.2025، 24 گەشتی چوون و هاتنەوە لە ئاسمانی عێراقەوە ئەنجام دەدرێ، ئەوەش بە گوێرەی ئەو خشتەیەی کە هێڵی ئاسمانی عێراقییە بڵاوی کردووەتەوە.
گەشتەکان سەرجەمیان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسڕە ئەنجام دەدرێن.
رەنا روفەیعی، تیمی راگەیاندنی هێڵی ئاسمانی عێراقیە بە 964ی وت، ئاگاداری سەرجەم سەرنشینانی هەڵگری بلیتی ئەو شوێنانە دەکاتەوە کە لە خشتەی سبەینێ گەشتیان هەیە دەکەینەوە سەردانمانی نوسینگەکانمان بکەن.
ئەوەش، بۆ پشتڕاستکردنەوەی حجزەکانیان و دڵنیابن لەوەی لە گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانی ئەو رۆژە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە، لە کاتی خۆی ئەنجام دەدرێ.
خشتەی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی بەسڕە