له پشكنین چی ده‌رچووه؟
“سه‌وزه‌ی تانجه‌رۆ چوار جۆر به‌كتریای تێدایه و پیسه”
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی له لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌نجامی پشكنینی سه‌وزه‌ی ناوچه‌ی تانجه‌رۆی ئاشكرا كرد و ده‌ڵێت، چوار جۆر به‌كتریا و هه‌روه‌ها كانزای زیاد له‌پێویستی تێدایه.
ئارمان جه‌لال ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3.11.2026 به 964ی راگه‌یاند، دوای ئه‌نجامدانی پشكنین له 16 شوێنی جیاواز بۆ سه‌وزه‌ی ناوچه‌ی تانجه‌رۆ، ده‌ركه‌وت چوار جۆر به‌كتریای تێدایه، كه هۆكارن بۆ نه‌خۆشی، به تایبه‌تی سكچوون و رشانه‌وه.
وتیشی، رێژه‌ی به‌رزی كانزاش له سه‌وزه‌كه‌دا هه‌بوو، كه ئه‌مه‌ش بۆ ته‌ندروستی زیانبه‌خشه.
نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی ئاشكرای كرد، هه‌وڵده‌ده‌ن له‌مه‌ودوا رێنمایی ده‌ربكه‌ین سه‌وزه له ناو عه‌لوه پشكنینی بۆ بكرێت، پێش ئه‌وه‌ی بخرێته بازاڕه‌كانه‌وه.
ئه‌مڕۆ لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی به شۆفڵه‌وه چوونه سه‌ر ناحیه‌ی تانجه‌رۆ، كه ناوه فه‌رمییه‌كه‌ی عه‌ربه‌ته و ئه‌و زه‌وییه به‌سه‌وزه چێنراوانهیان له‌ناوبرد، كه به ئاوی قورس و پیس ئاوده‌دران، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێشتر نموونه‌ی پشكنین وه‌رگیرابوو، ده‌ركه‌وت به‌رهه‌می سه‌وزه‌كه پیسه و شیاوی خواردن نین.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا