سێ سەد ساڵی رەبەق ئەم دەریا بۆ ئەو دەریا دەکات

+964

ژووری هەواڵ

سێ سەد ساڵی رەبەق ئەم دەریا بۆ ئەو دەریا دەکات بێ ئەوەی سوتەمەنی لێ ببڕێت، بچێتە هەر شەڕێکەوە دەریای و ئاسمان و زەوی کۆنترۆڵ دەکات و هیچ هێزێکی سەربازی نییە بتوانێت بیر لەوە بکاتەوە خۆی لەقەرەی بدات، چونکە شەڕەکە پێش ئەوەی دەست پێبکات تەواو دەبێت.

توانای هەیە لە چەند خولەکێکدا ئاسمان پڕ بکات لەو فڕۆکانەی داروبەرد پێکەوە دەسوتێنن، خۆیشی ئەوەندە پارێزراوە، وەک دەڵێن نەک موشەک و فڕۆکە، تەنانەت باڵندەیەکیش ناتوانێت بەلایدا بفڕێت.

کەشتی زەبەلاحی فڕۆکەهەڵگری (یو ئێس ئێس نیمیتز) و ئەوەی پێی دەڵێن شارێکی ئەتۆمی سەرئاو کەوتوو، هەر کاتێک ئەم کەشتییە کەوتە جوڵە ئەوا بزانن ئەمریکا گۆبەندێکی بەدەستەوەیە.

90 دانە لە پێشکەوتوترین فڕۆکەکانی جیهان لەسەر ئەم کەشتییە باڵیان کردووەتەوەو چاوەڕێی فەرمانێکن لەشەقەی باڵ بدەن و بەرەو ئامانجەکانیان بچن، 5800 کەس لەناو ئەم کەشتییە شەوو رۆژ دەکەنەوە.

تا ئەمساڵ رێک نیو سەدەی تەواوە ئەم کەشتییە لە کاردایە، درێژییەکەی 333 مەترەو بەرزییەکەی لە تائاستی فڕینی فڕۆکەکان دەگاتە 77 مەتر، لە توانایدا هەیە سەد هەزار تۆن هەڵبگرێت، لەگەڵ ئەمانەدا خاوەنی بەهێزترین سیتەمی بەرگرییە کە لە هەموو جۆرە هێرشێک دەیپارێزێت.

کەشتییەکە بە وزەی ئەتۆم کار دەکات و دوو وێستگەی ئەتۆمی تایبەت بە خۆی لە هەناویدا دروستکراوە، ئەمریکییەکان دەڵێن نەک سەد ساڵ و دووسەد، بەڵکو سەدان ساڵ لە جوڵەدا دەبێت بەبێ ئەوەی پێویستی بەوە بێت سوتەمەنی تێبکرێت.

جگە لە فڕۆکە شەڕکەرەکان، چەند فڕۆکەیەکی زەبەلاحی بەسەرەیەوە کە سسستەمی ئەلکتۆنی پێشکەوتوویان هەڵگرتووەو هەر ئەوەندەی چوونە ئاسمان هەموو سیستەمی رادارو ئاگادارکرنەوەی دوژمنەکەیان پەک دەخەن، ئەمە جگە لە 70 کۆپتەری جەنگی.

هیچ کاتێک ئەم کەشتییە بە تەنیا جوڵە ناکات، بەڵکو لەگەڵ دوانزە کەشتی هەمە کارە دەکەونە رێ، بەشێک لەو کەشتیان کاریان پاراستنی نیمیتزو بەشێکی تریان موشەک هاوێژن و لەگەڵ کەشتییەک کە پارچەی یەدەگی هەڵگرتووەو کەشتی سەربازی هەڵگریش.

نیمیتز و هەواڵەکانی تا چەند رۆژێک پێش ئێستا لە دەریای خوارووی چین بوون و بڕیار بوو بچنە فلیپین، بەڵام بڕیارێکی بەپەلە ئاڕاستەکەی پێ گۆڕین و روویانکردە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
ناوەندە سەربازییەکان دەڵێن جوڵاندنی ئەم کەشتیگەلە بۆ ئەوەیە ئەمریکا خۆی بۆ شەڕی ئێران ئامادە بکات، بەڵام هەندێ سەرچاوەی دیکە دەڵێن ئەمە تەنیا بۆ ترساندنی تارانە دەیەوێت بیخاتە ژێرباری رێککەوتن.

ئێسیا ئەم کەشتیگەلە زەبەلاحە نزیک بووەتەوە لە مەنزڵ، چاوەڕێی بڕیارێکی ترەمپە، بەڵام کەس نازانێت چارەنووسی ئەو بڕیارە چی دەبێت، ئاخۆ نیمیتزو هاوەڵەکانی لەشەڕەکەوە دەگلێن، یاخود دوور دەڕۆن و وەیشوومەی شەڕ لەگەڵ خۆیاندا دوور

کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکەی ئەمریکا گەیشتە دەریای ناوەڕاس...

کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکەی ئەمریکا گەیشتە دەریای ناوەڕاست