بڕیارەکانی ئەمڕۆ چی بوون؟

سایلۆ حازرە و کەرکوک دروێنەی دەستپێکرد

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە کەرکوک دروێنەی گەنم دەستی پێکردووە و سوپا و پیاوانی ئاگرکوژێنەوە، لەگەڵ کشتوکاڵ و فەرمانبەرانی بازرگانی پلانیان هەیە لەڕووی ئەمنی و رێکخستینی پڕۆسەی وەرگرتنی بەرهەم هەماهەنگی بکەن.

وە ئەوناوچانەشی مەترسی ئەمنی هەیە، کات بۆ دروێنە سنوردار دەکرێ.

ئەمڕۆ دووشەممە 18.5.2026، ئاڤێستا محەمەد قایمقامی کەرکوک بۆ 964 وتی، لە دووەم کۆبونەوەی لیژنەی دروێنە و بەبازاڕکردن بەسەرپەرشتی محەمەد سەمعان پارێزگاری کەرکوک، وە قایمقام و نوێنەری پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە و کشتوکاڵ بڕیاردراوە، رۆژانە و بۆ ماوەی 24 کاتژمێر رێگە دەدرێت دورێنە ئەنجام بدرێت.

بەڵام، وەک قایمقام دەڵێ، لە هەندێک گوند جموجوڵی چەکدارەکانی داعش هەیە لەوێ 24 کاتژمێر نابێت بەڵکۆ کەمتر دەبێت، ئەوەش سوپا و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک دیاری دەکات.

سایلۆ حازر و ئامادەی، بەڵام تا دروێنە دەگاتە نەتیجە بڕیار وایە، رۆژی 1.6.2026  دەست بەوەرگرتنی دانەوێڵە بکرێت لە سنووری پارێزگای کەرکوک.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا