هەواڵەکان
پەمپێکی چیمەنتۆ خەریک بوو کارەسات بنێتەوە
ژووری هەواڵ
پەمپێکی دابەشکردنی چیمەنتۆ ئەمڕۆ خەریک بوو کارەسات بێنتەوە و لە کاتی کارکردنی لە قەزای عەنکاوە، بەهۆی لەدەستدانی بەڵانس، کەوتە سەر دوو ماڵ، کە هاوڵاتی تێدا دەژین، بەڵام ئەوەی باش بوو زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی هەیە.
ژنێکی کورد لە دەڤەری راپەڕین دەڵێت، شەرتم لەگەڵ خوای گەورە کردبوو، ناوم دەربچێت، بە جلی ئاڵای کوردستانەوە حەج بکەم.
ئەمڕۆ بە دوو وەجبە 360 هاوڵاتی کە ناویان بۆ فەریزەی حەج گەڕاوەتەوە، لە دەڤەری راپەڕین بەرەو ماڵی خودا بەڕێکەوتن.
ئەوقافی سلێمانی بەخۆکەوتووە و دەیەوێت بەردەم مزگەوتەکان و کاتی پرسەکانیش رێکبخاتەوە، چونکە خەڵک کێشەی بۆ هەیە و ئیتر هەندێک لە دەستگێرەکانیش بێتامیان کردووە
دوو بۆرە دز بەتەمابوون ماتۆڕێکی بەردەم کافتریایەکی کەلار بدزن و بۆی دەرچن، بەڵام کەشفبوون و ئیشەکەیان سەری نەگرت، ئەوانیش لە داخا و لەکاتی هەڵاتن کافتریاکەیان دایەبەر دەستڕێژی گولـلە.