"سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان راگیراون"

داخستنى ئاسمانى ئێران تاوەکو دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ درێژکرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

قەدەغەی هاتوچۆی فڕۆکەی مەدەنی لە ئاسمانی ئێران تاوەکو کاتژمێر 2ـى پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە درێژکرایەوە و دەستەی فڕۆکەوانیی وڵاتەکە رایگەیاند، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان راگیراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18.6.2025، دەستەی فڕۆکەوانیی ئێران رایگەیاند، بڕیاری داخستنی کایەى ئاسمانیی وڵاتەکە بۆ ماوەیەکی کاتییە، لە هەر بڕیارێکی نوێى دیکەش هاوڵاتییان ئاگەدار دەکەنەوە.

لە رۆژى هەینییەوە کایەى ئاسمانیى ئێران بە رووى فڕۆکەى مەدەنیدا داخراوە و رۆژانە رێنمایى نوێ لەبارەى درێژکردنەوەى قەدەغەکەوە بڵاودەکرێتەوە.

بڕیارەکەی دەستەی فڕۆکەوانیی ئێران لە کاتێکدایە، هێرشى موشەک و فڕۆکەجەنگییەکانی ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەکە بەردەوامە و بەهۆی هێرشەکانیشەوە بەگوێرەی وەزارەتى تەندروستیى ئێران، تاوەکو ئێستا زیاتر 580 کەس کوژراون و زیاتر لە 1300 کەسیش برینداربوون.

ئیسرائیل شەوی رابردوو بە 50 فڕۆکە هێرشیکردووە

ئیسرائیل شەوی رابردوو بە 50 فڕۆکە هێرشیکردووە