دوور بن لە شەڕو بەڵا

شەوى رابردوو چى روویدا

964+

لە هەرێمى کوردستان شەوێکى بێدەنگ و ئیسرائیل و ئێرانیش بە موشەک و فڕۆکەى جەنگى هێرشیان کردە سەر یەکترى، ترەمپیش هێشتا هیواى بە دانوستانە.

یان ئێران دەچێتەوە ناو رێکەوتنەکان، یاخود ئەمریکا دەچێتە ناو شەڕەکە

لە کاتژمێر 12ـى شەو هەتا 7:30 بەیانی ئەم گۆڕانکاریانە روویانداوە:

لای خۆمان لە هەرێمى کوردستا هەموو شت باشەو شەوێکی ئارام تێپەڕی، لە ئەمریکا ترەمپ کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەبوو لەگەڵ تیمی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، بەڵام هیچ بڕیارێکیان نەدا.

بەپێى زانیارى میدیا ئەمریکییەکان یەکێک لە بژاردەکانی ناو کۆبوونەوەکە لێدان بوو لە ئێران، بەڵام ترەمپ هێشتا هیواى بە دانوستانە، ئەوە سەرەڕاى ئەوەى ئیسرائیل دەیەوێت بە زۆر ئەمریکا رابکێشێتە ناو شەڕەکە.

هەر لەم ماوەیەدا ناتەنیاهۆو ترەمپ بە تەلەفۆن قسەیان کرد، جا ئەم دوو قسە بکەن مەگەر هەر خوا بزانێت باسى چیان کردووە.

خامەنەیی دواى ماوەیەک بێدەنگى، رایگەیاند، رەحم بە ئیسرائیل ناکەن،.

درەنگانى شەوى رابردوو و بەرەبەیانیش، تاران و تەلئەبیب چەند هێرشێکیان کردە سەر یەکترى، ئێران بە موشەک ناوەندى ئیسرائیلى بەئامانجگرت، ئیسرائیلیش دەورووبەرى تارانى بۆردومانکرد ئەوە جگە لە بە ئامانجگرتنى زانکۆى ئیمام حوسێن کە سەر بە سوپاى پاسدارانە.

یەکێک لە هەواڵە گرنگەکانیش ئەوەیە کە ئەمریکا هێزی زیاتری لە ناوچەکە نزیک کردەوە و بەپێى هەواڵى میدیا ئەمریکییەکان بێت، 48 کاتژمێری داهاتوو یەکلاکەرەوەیە، یان ئێران دەچێتەوە ناو رێکەوتنەکان، یاخود ئەمریکا دەچێتە ناو شەڕەکە.

شەوى رابردوو چى روویدا؟

شەوى رابردوو چى روویدا؟