زیانى بۆ بەرهەمى جوتیاران هەیە، بەڵام ئەوان میهرەبانن بەرامبەریان

کەمئاوى و وشکبوونى سەرچاوەکانى ئاو؛ کیسەڵەکانى راگواستووە

964+

ئاکام غەفور-سۆران

“کەمى باران و وشکبوونى سەرچاوەکانى ئاو”، بە وتەى جوتیاران هۆکارى زیادبوونى کیسەڵە لە دۆڵى ئاکۆیان، هەرچەندە زیان بە کشتوکاڵەکانیان دەگەیەنێت، بەڵام دڵیان نایەت دەست بنێن بەڕوویانەوە.

کیسەڵەکان نیشتمانى خۆیان کە سەرچاوەى ئاو و کانیاوەکانە، بەهۆى وشکبونیانەوە جێیان هێشتووە و هاتوونەتە ناو رەز و باخى و زەوییە کشتوکاڵییەکان، بە وتەى مام ئیسماعیل محەمەد کە جوتیارێکى دۆڵى ئاکۆیانە، لەمنداڵییەوە لەو شوێنەى خۆیان سەرقاڵى کارى جوتیارییە، بەڵام وەک دەڵێت،”هیچ ساڵێک بە هێندى ئەمساڵ کیسەڵ زۆر نەبووە، زیانیشى هەیە بەتایبەت بۆ سڵق و سەوزایى”.

سەرەڕاى زیانەکان، بەڵام جوتیارەکان میهرەبانن بەرامبەریان و ئازاریان نادەن، وەک مام ئیسماعیل باسى دەکات،”دڵمان نایەت و ئەوانیش لێیان قەوماوە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

چوار راوچی بە 400 کیلۆ ماسی و کیسەڵێکی (جەلاوی) لە سنووری ...

چوار راوچی بە 400 کیلۆ ماسی و کیسەڵێکی (جەلاوی) لە سنووری دهۆک دەستگیرکران