250 دۆنم سووتاوە
زوو زوو ئاگرەکەی قەرەداغ سەرهەڵدەداتەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە دوێنێ نیوەڕۆوە ئاگر لە شاخوداخی قەرەداغ کەتووەتەوە هەرچەند ئەم نیوەڕۆ کۆنترۆڵکرا بەڵام زوو زوو سەرهەڵدەداتەوە و تیمەکنیش تەنیا بە فرۆکە تەیوانن هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بدەن.
ئاگرەکە ئامانی نییە لە شاخی ئەستێڵ و دەلوجە کەوتووەتەوە و دارستانەکە چرە بەلام حەیف زۆرێک لە دارەکانی شاخەکەی سووتاندووە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیش دەڵێت پێشبینی دەکەن 250 دۆنم زەوی و دار و پشو پەڵاش سووتابن، تا ئێستاش هۆکارەکەی نازانن و لێکۆڵینەوەی جدی لەسەر دەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی