لە دەریای عەرەب

ئەمریکا ڤیدیۆى دەستبەسەرداگرتنى کەشتیە ئێرانییەکەى بڵاوکردەوە

964+
وریا فەتاح

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، کەشتییەکی جەنگییان لە دەریای عەرەب رێگری لە کەشتییەکی بارهەڵگری ئێران کردووە کە ویستوویەتی گەمارۆیەکی دەریایی بشکێنێت و بچێتە ناو خاکی ئێرانەوە و دەستیان بەسەرداگرتووە.

بەپێى راگەیەندراوەکە، رۆژی 19ـی نیسان، کەشتییەکی جەنگی ئەمریکی بە ناوی (USS Spruance) لە ئاوەکانی دەریای عەرەب ڕێگەی لە کەشتییەکی ئێرانی بە ناوی (Touska) گرتووە. ئەم کەشتییە ئێرانییە بە خێراییەکی زۆر بەرەو بەندەری “بەندەر عەباس” لە ئێران دەڕۆیشت.

بەپێی زانیارییەکانی سوپای ئەمریکا، بۆ ماوەی شەش کاتژمێر هۆشداری دراوە بە کەشتییە ئێرانییەکە کە بوەستێت، بەڵام بێسوود بووە. دوای ئەوەی کەشتییەکە گوێی بە ئاگادارکردنەوەکان نەدا، کەشتییە جەنگییەکەی ئەمریکا بە تۆپ (جۆری 5 ئینج) تەقەی لە ژووری بزوێنەری (مەکینەی) کەشتییە ئێرانییەکە کردووە بۆ ئەوەی لەکار بکەوێت و نەتوانێت بڕوات.

سێنکتۆم، ڤیدیۆى دەستبەسەرداگرتنى کەشتییەکەى بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت، دوای پەککەوتنی کەشتییەکە، هێزەکانی مارێنزی ئەمریکا چوونەتە سەرى و ئێستا کەشتییەکە لەژێر کۆنترۆڵی ئەمریکادایە.

ئەمریکا دەڵێت ئەمە بەشێکە لەو “گەمارۆ دەریاییەی” کە لەو ناوچەیە جێبەجێی دەکەن. هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە تا ئێستا رێگرییان لە 25 کەشتی بازرگانی تریش کردووە کە ویستوویانە بچنە ناو بەندەرەکانی ئێران یان گەمارۆکە بشکێنن.

ئەمریکا بەدەست گرانبوونی بەنزینەوە دەناڵێنێت

ئەمریکا بەدەست گرانبوونی بەنزینەوە دەناڵێنێت