لە کۆڕبەندی تەکنەلۆژیای روسیا
کوڕە کوردێکی کەرکوک لە ناو 114وڵات لە 10 یەکەمە کبوو
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
کوڕە کوردێکی کەرکوکی لە نێوان 114 وڵات بوە یەکێک لە براوەکانی کۆڕبەندی دیجیتاڵی جیهانی بۆ تەکنەلۆژیا لە وڵاتی روسیا، محەمەد عەبدولخالق دەرچووی زانست و کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای زانیاریە لە زانکۆی کەرکوک.
محەمەد عەبدولخالق بە 964ـی وت، یەکەمین کۆڕبەندی جیهانی دیجیتاڵیە بۆ تەکنەلۆژیا لە وڵاتی ەوسیا بە بەشداری 2827 کەسی شارەزا و تایبەتمەند بەو بوارە ئەنجامدرا کە نوێنەرایەتی 114 وڵاتیان دەکرد، کۆڕبەندەکە تایبەت بوو بە بوارەکانی تەکنەلۆژیا لەوانەش زیرەکی دەستکرد و ئاسایشی ئینتەرنێت و سوود و گرنگیەکانی ئینتەرنێت و شێوازی درووست بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە کاروباری رۆژانە.
وتیشی، “من وەک کوردێکی کەرکوک بەشێوەیەکی سەربەخۆ بەشداریم کردبوو واتە بە نوێنەرایەتی هیچ حکومەت و لایەنێک نەبووە بەشداریکردنم
لەوێ چەندین کەسی تریش بەشداربوون چ بە شێوازی سەربەخۆ چ بە شێوازی نوێنەرایەتی کردنی حکومەتی عێراق وەک وەفد لەوێدا من و دوو هاوڕێی ترمان کە ئەوانیش کەرکوکین خەڵاتی 10 باشترین بەشداربوومان بردەوە .
محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، یەک لە خەڵاتەکەش ئەوەیە بەبێ رکابەری کردن بانگێشتکراوین بۆ کەمپێکی خوێندن بە ناوی قوتابخانەی نێودەوڵەتی ئاسایشی ئینتەرنێت بۆ گەنجان کە لە شاری مۆسکۆ لە مانگی ئۆکتۆبەر بەڕێوەدەچێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی