"زەمیری خۆتان مورتاح بکەن"

شۆفێری تەکسییەک لە هەولێر بەخۆڕایی تووشبووانی شێرپەنجە دەگوازێتەوە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لەم قەیرانی گرانی و بێ بەنزینییەدا شۆفێری تەکسییەک لە هەولێر بەخۆڕایی تووشبووانی شێرپەنجە دەگوازێتەوە و دەڵێت، فەخر و شانازی پێوەدەکەم.

دڵشاد عەبدوڵا مانگێک دەبێ خزمەتی نەخۆشانی شێرپەنجە دەکات و هەر کەس بیهەوێ، بی یەک دینار و یەک و دوو دەیگەیەنێتە نەخۆشخانەی نانەکەلی، ئەو بە 964ـی وت، “بۆ من فەرقی نییە، ئەوانەی لە نەخۆشخانەی هیواشن لە شاری سلێمانی، رێیان کەوتە هەولێر، با تەلەفۆنێکم بۆ بکەم، خێرا دەگەمە لایان”.

“ئەوە خەمی هەموومانە و لەوانەیە رۆژێک لە رۆژان ئێمەیش تووش ببین، هاوکاری چارەسەرخوازان بکەن و زەمیری خۆتان مورتاح بکەن”، دڵشاد عەبدوڵا وادەڵێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری