سروشتی بەهاریی چەمی شلێر لە قەزای پێنجوێن - وێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
گرفتەکان چارەسەرکراون
سبەی بێخەم گەنمەکانتان ببەنە سایلۆی چەمچەماڵ
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
دوای ئەوی دوێنێ 9.6.2025 سایلۆی چەمچەماڵ ئاگاداری جوتیارانی کردەوە، کە ئەمرۆ گەنمەکانیان لێوەردەگیرت، بەڵام بەهۆی بوونی کێشە لە بەشێکی سایلۆکە، پرۆسەكە دواخرا بۆ سبەی چوارشەممە.
هێمن محەمەد بەڕێوەبەری سایلۆی چەمچەماڵ بە 964ی وت، “ئەمڕۆ سێشەممە 10.6.2025 لە شاری سلێمانی دەستپێکی وەرگرتنی گەنم بوو لە جوتیاران، بەڵام ئێمە بەهۆی بوونی کێشە لە بەشی وەرگرتنی گەنم لە ناو سایلۆکە، بۆ ئەمڕۆ نەمانتوانی گەنم لە جوتیارانی سنوورەکە وەربگرین”.
وتیشی، “تەواوی ئامادەکارییەکان کراوە، کێشە و گرفتەکان چارەسەرکراون، بۆیە داوا لە جوتیاران دەکەین بەپێی ئەو خشتەیەی بۆیان دانراوە پابەندی ببن، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی رێکوپێک گەنمەکانیان رادەست بکەن و سبەی دەست بە پرۆسەكە دەكەین”.
بەپێی خشتەكە قەزا و ناحییەكان بەسەر سێ هەفتەدا دابەش کراون، بە جۆرێک هەفتەی یەکەم لە ناوچەکانی (چەمچەماڵ- تەکیەی کاکەمەند – شۆڕش) هەفتەی دووەم لە (سەنگاو – تەکیەی جەباری) و هەفتەی سێیەم لە (قادرکەرەم – ئاغجەلەر) گەنم وەردەگیرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
سایلۆی سەیدسادق بۆ جوتیاران: گەنمی زیادەتان هێنا بۆتان ناگەڕینینەوە
گەنم
کۆبوونەوەیەک لەسەر ئەو پرسە ئەنجام درا
دوای جەژن گەنمی جوتیاران لە هەولێر وەردەگیرێت
"دیار نییە کەی دەکرێنەوە"
تا ئێستا دهرگاى سایلۆکانى گهرمیان بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران نەکراونەتەوە
زیاتر لە دوو ملیۆن تۆن وەرگیراوە
عێراق ئەمساڵیش دەگاتە خۆبژێوی لە گەنمدا
"بازگەکان ئەمساڵ زۆر باش بوون"