لیژنەکانی قایمقامیەت بڵاوەی پێکردن 

هەر ئاژەڵێک لەسەر شەقام سەر بڕن دەستی بەسەردا دەگیرێت 

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە بەیانییەوە کۆمەلێک ئاژەڵدار و هاولاتی لە مەیدانی کۆن و لەسەر شەقام سەرقاڵی ئاژەڵ سەربڕینن بۆ قوربانی ئێستا لیژنەکانی قایمقامیەت دوایەتی بەسەریاندا.

یەکێک لە ئەندامانی لیژنەکە بۆ 964 وتی، ئەوان وەک رێکاری خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون ئەو کارە دەکەن و هەر ئاژەلێک لەسەر شەقام سەرببڕدرێت دەستی بەسەردا دەگرن.

وتیشی، بۆیە ئێستا کەوتوونەتە ناویان و دەبێت بڵاوەیان پێبکرێت، ئەم کارە بۆ بەرژەوەندی و تەندرستی گشتیی دەکەن.

یەکێک لە ئاژەڵدارەکانێش وتی، لە بەیانییەوە چەندین سەر ئاژەڵمان سەربڕیوە و بۆ هەر ئەبێت بچینە کوشتارگە ئێرە بۆ ئێمە عەیبی نییە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە هەریمی کوردستان رێكار و رێنماییەكانی سەربڕینی ئاژە...

لە هەریمی کوردستان رێكار و رێنماییەكانی سەربڕینی ئاژەڵ لە جەژنی قوربان بڵاوكرایه‌وه‌