راهێنەرە ناودارەکەی لەشجوانی قسەی بۆ 964 کردووە
“هینت ئەکا، بووە بە لەزگە بە پشتمەوە”
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئەو ڤیدییەتان بیر ماوە پاڵەوانێکی لەشجوانی دەڵێت یاری ئاسن “هینت ئەکا” پەیامنێری 964 دەچێتە لای راهێنەرە ناودارەکە و دوای 12 ساڵ دیسان هەمان پریسار دەکات و ئەویش بە رووخۆشی و دەم بەخەندەوە دەڵێت ئەو قسەیە بووبە لەزگەو لکاوە بە پشتمەوە.
کاپتن سەڵاحەدین محەمەد پاڵەوان و راهێنەری لەشجوانیە و بۆ 964 دەلیت، چیرۆکی (هێنت ئەکا) یەکجار واش نەبووە و بەڵا ئەو قسەیەی لەکۆڵ نابێتەوە بەڵام زیاتر پێی گەورە بووە.
دەشڵێت، بەشداری چەندین پاڵەوانیەتی جیهانی کردووە و ئێستاش خۆی ئامادە دەکات بۆ مستەر ئۆڵۆمپیات لە وڵاتی بەرازیل.
کاپتن سەڵاحەدین ئاماژە بەوەش دەکات، رۆژانە سێ کاتژمێر راهێنان دەکەم و ئەگەر پاڵەانیەتیم هەبێت بەیانی و ئێوارە راهێنان دەکەم،
ئەو پاڵەوانە لە قسە خۆشەکانی بەرەدەوامە و دەڵێت، لە ماڵەوە هەرچی بێت ئەڵێن ئا ئەو فەرشە هەڵگرە تۆیاری ئاسن دەکەیت وابڕوات واز دەهێنم.
پێداچوونەوە: توانا نەقی