ژینگەدۆستێکی قەزای ماوەت
لە ماوەی دوو مانگ 140 کەوی گەڕاندەوە بۆ سروشت
+964
فەهمی نەبی
هاوڵاتیەکی ژینگەدۆست، لە ماوەی مانگێکدا 140 کەوی ئازادکردووە، ئەو دەڵێت بەهۆی راوکردنی باڵندە خەریکە بەتەواوی سروشتی ناوچەکە تێکدەچێت.
خەڵکی هەریەکە لە گوندەکانی سەفرە، قامیش و گەڵاڵەی قەزای ماوەت لە گوندی سەفرە کۆبوwنەتەوە و دەیانەوێت بەیەکجار 80 کەو ئازاد بکەن.
شەریف حاجی رەسوڵ، ژینگەدۆستێکی گوندی سەفرەیە، لەسەر ئەرکی خۆی ئەو ژمارە کەوەی کڕیوە، مانگێک لەمەوبەر 60 کەوی تری ئازاد کردبوو.
شەریف، بۆ تۆڕی 964 قسەیکرد، دەڵێت، “ماوەیەک لەمەوبەر چەند راوچییەک زیاتر لە 30 کەویان کوشتبوو، ئەمەم زۆر پێناخۆشە، بڕیارمداوە هەر کەسێک باڵندە راوبکات، خەبەری پۆلیسی لێبدەم”.
هێمن تەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی، بە تۆڕی 964ی وت لە سنووری قەزای ماوەت، بە دیاریکراوی لە 20 شوێن تابلۆ هەڵواسراوە و لەسەری نوسراوە “راوکردن قەدەغەیە” هەموو ئەو تابلۆیانە لەلایەن شەریف حاجی رەسوڵ دانراون.
قەزای ماوەت، دەکەوێتە سنووری پارێزگای سلێمانی و 78 گوند لەخۆ دەگرێت.