کەشوهەوا

کەش ساف و سایەقە دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ کردووە و ئاسمان ساف و سایەقە دەبێت، پلەکانی گەرماش لە چاو دوێنێدا کەمێک بەرزتر دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەڵام سبەینێ کە یەکەم رۆژی جەژنە زیاتر بەرز دەبەنەوە و 2 پلە لەمڕۆ زیاترە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 5.6.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
خێراى با /  مامناوەند  ( 10 – 25 )کم/ک,
مەوداى بینین / ( 8 –  10 ) کم دەبێت,
ئاراستەی با /  باکوور و باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی وەک لە وێنەکەدا ئاماژەى پێکراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ پینجشەممە:
هەولێر :  36  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی
دهۆک :  34  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :34 پلەی سیلیزی
سۆران :  34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی