لە رانیە

22 دوکان برنجی هاوردەیان بەناوی خۆماڵی فرۆشت و پێیان زانرا

ئەحمەد مستەفا

فێڵ لە هاوڵاتییان و فرۆشتنی برنجی هاوردە بە ناوی برنجی خۆماڵی، بووەتە هۆی دەستپێکردنی رێکاری یاسایی بەرامبەر 22 دوکانی ماستفرۆشی لە قەزای رانیە.

بەپێی راگەیەندراوێکی قایمقامیەتی رانیە رۆژی چوارشەممە 4.11.2026، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە بە هاوبەشی بەشی ئابووری و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، پشکنینی 22 دوکانی ماستفرۆشی لەسەر رێگای کانی‌مارانیان ئەنجام دا.

لە ئەنجامی پشکنینەکاندا دەرکەوتووە کە برنجی هاوردە بە ناوەکانی “دۆلفین سی”، “ئازاد رایس”، “ئەصفەهان” و “ئالوبالوی پاکستانی” لە گونیەی برنجی خۆماڵی کراوە و بە ناوی بەرهەمی خۆماڵی بە هاوڵاتییان فرۆشراوە.

لیژنەکە هەروەها بەڵگە و پاشماوەی پەکێجەکانی ئەو برنجانەی لە شوێنەکاندا دۆزیوەتەوە، ئەم کردارە بە “غەشی خۆراک” ناسراوە و بە فێڵکردن لە هاوڵاتیان هەژمار دەکرێت، بۆیە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو 22 شوێنە دەگیرێتەبەر.

دەقی راگەیەندراوەکەی قایمقامیەتی رانیە وەکخۆی؛

٢٢ شوێنکار رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر
بەهۆی تێکەڵکردنی برنجی بازرگانی لەگەڵ برنجی خۆماڵی و فرۆشتنی بەهاوڵاتیان
ڕۆژی چوار شەمە (٠٤/١١/٢٠٢٦) لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەتی قەزای ڕانیە بە هاوبەشی
بەشی ئابووری – بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین
سەردانی سەرجەم دوکانی ماست فرۆشەنی سەر ڕێگای کانیماران کرا کە ژمارەیان ( ۲۲) دووکان بوون
لیژنەکەمان پشکنینێکی ورد و زانستی ئەنجام دا
بۆ ئەم فۆشگایانە دەرکەوت :
سەرجەمیان برنجی هاوردەی وڵاتان کە بەناوەکانی دۆفین سی و ئازاد رایس و اصفهان و ئالوبالو پاکستانی یان هێناوە فەلیان کردون لەگونیەکی خۆماڵی یان کردوون بەناوی خۆماڵی بەخەڵکیان دەفرۆشت
لیژنەکان دەستیان بە پشکنی ورد کرد بەئامانجی دۆزینەوەی بەڵگەی تەواوەتی لە تەنیشت دوکانەکەیان تەواوی پاشماوە و لۆگۆی برنجەکانی لە شوێنی فڕێدانی مەقەباو کارتۆنەکان دۆزیەوە لە بەردەم مەخزەنەکەشیان
دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ خاوەنەکەی دانی بەوەدانا کە بەشێکی زۆری دوکاندارەکانی تریش برنجی هاوردەی وڵاتان بەناوی خۆماڵی بەخەڵک دەفرۆشن و بەتەنها ئەو ئەوکارە ناکات، دواتر بەڵگەیەکی زۆرمان دۆزیەوە.
لەسەر ئەو فێڵەی لە یاسای خۆراک دا هەیە بە
(غش الغذاء) دەناسرێت و وەک فێڵ کردن لە هاوڵاتیان هەژماردەکرێت ، ڕۆنی کەرەی ناو دیزەیان هەبوو بەخۆماڵی دەیان فرۆشت.
ئەمەش ناوی تەواوی ئەو شوێنانەن کەسەردانمان کردون:
١-ماست فرۆشی مەنگوڕ
خ/بەرهەم عبداللە
تەواوی بەڵگەکان لەو دوکانە دۆزرانەوە لەسەرەتاوە.
٢-ماست فرۆشی دەروازە
خ/محمد مصطفى عبدالله
هەبوونی ئەو جۆرە برنج و ڕۆنە کە بەخۆماڵی دەیفرۆشت وە
بەسەر چوونی 12 پاکەت گەزۆی ناو ئارد دەستی بەسەردا گیرا .
٣-ماست فرۆشی گۆڤەند
خ/ گۆڤەند ابراهیم امیر
٤-فرۆشگای ماست فرۆشی هەولێر
خ/هەردی محمد حمدأمین
٥-ماست فرۆشی سەربەست
خ/سەربەست تاريق نجم
٦-ماست فرۆشی دیاری خاڵە مەولود
خ/ دیاری مەولود کانی مارانی
٧-ماست فرۆشی چاوشین
خ/صالح همزه صالح
٨-ماست فرۆشی شوشکە
خ/سامان همزە صالح
بڕێێکی زۆری ڕۆن و برنج هەیە.
٩-ماست فرۆشی دیاکۆ
خ/دیاکۆ عمر علی
برنج و ڕۆنی هاوردەی بەناەی خۆماڵی دەیفرۆشت.
١٠-چەرەزات و شیرینی ئەلەند
خ/ئەلەند علی حمد
١١-کارزانی ماست فرۆش
خ/کارزان شوان محمود
دەست خۆشی لێکرا هیچ برنجێک و ڕۆنێکی هاوردەی نەبوو
١٢-ماست فرۆشی دایک
خ/ئومێد أبوبکر عبداللە
ڕۆنی ئێرانی (١٤) دەبەی هەبوو
١٣-ماست و بەرهەمی خۆماڵی ڕەشماڵ
خ/هۆشمەند احمد حسێن
١٤-ماست فرۆشی ئاکار
خ/هۆگر کاوە حسێن
١٥-ماست فرۆشی سیما
خ/عبدالرحمن أبوبکر حسن
١٦-ماست فرۆشی هێدی
خ/هێدی کاوە حسێن
١٧- ماست و بەرهەمی خۆماڵی شەهرام
خ/شەهرام جبرائیل بایز
١٨- ماست فرۆشی سلێمانی
خ/سالار محمد عبدالرحمن
١٩- ماست فرۆشی بڵباس
خ /ملا عبداللە مراد أحمد
٢٠-ماست فرۆشی ڕۆژ هەڵات
خ/ هەڵوێست علی محمد
لێژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەتی قەزای ڕانیە