بۆ هاوکاری خەڵک رۆیشت بوو
تەرمی ئەو گەنجەی گیانی لەدەستدا گەیشتە پزیشکی دادی هەولێر
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئەمشەو گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ کە شۆفێری شۆفڵ بووە لە گەڕەکی سێبەردان لە هەولێر بۆ بەهاناوەچوونی خەڵک رۆێشتبوو بەهۆ کۆبوونەوەی ئاوەوە گیانی لەدەستدا.
ئێستا تەرمی گەنجەکە رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە و چارەنوسی منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵیش نادیارە.
پێداجوونەوە: توانا نەقی