كاڵەكە دێمییەكەش بەڕێوەیە

کولەکە و خەیاری شارەزوور ماندووبوونی جوتیاران دەرناهێنێتەوە

+964

بڕوا مەجید – شارەزوور

بەرهەمی کولەکە و خەیاری ئەمساڵی شارەزوور عەزیەت و ماندووبوونی جوتیاران دەرناهێنێتەوە، بەشێک لە جوتیاران زەوییەکەیان هەڵدەگێڕنەوە و دەیکەن بە ترۆزی

بەرهەم حەسەن، جوتیارێکی شارەزوورە بۆ 964 دەڵێت، “لە مانگی چواری ئەمساڵەوە بەرهەمی کولەکە و خەیارم لە گوندی حاسڵی قەزای شارەزوور چاندووە، ماندووبونێکی زۆرم چەشتووە بە دەست ئاودان و دەرمانکردن و بژارکردنییەوە، ئێستا بەرهەمەکە پێگەیشتووە و لە بازاڕدا پارە ناکات، دوێنێ کولەکەم بردووە بۆعەلوەکە کیلۆی 200 دیناری کردووە، هاتمەوە مەسرەفی هاتوچۆ و کرێکارم لێدەرکرد 10هەزاریش زەرەرم کردبوو”.

بە وتەی بەرهەم حەسەن، “ئەمساڵ لە دەشتی شارەزوور رێژەیەکی زۆری زەوی كشتوكاڵی کراون بە کولەکە و خەیار و سەوزە، بۆیە ئەو بەرهەمانە پارە ناکات، 12 دۆنم زەویم کردووە بە کولەکە و خەیار، دەبێت  کولەکەکە هەڵبکەنم، کە زیاتر لە 7 دۆنم دەبێت، بۆ ئەوەی فریا بکەوێت و بیکەم بە ترۆزی”.

لە شارەزوور ئێستا کاتی پێگەشتنی بەرهەمی خەیار و کولەکە و ترۆزی و بامێیە، 15 رۆژی تر کاڵەکی دێمیی شارەزووریش پێدەگات.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

پاقلەی شارەزوور بازاڕی گەرمە و دەگاتە بازاڕەكانی عێرا...

پاقلەی شارەزوور بازاڕی گەرمە و دەگاتە بازاڕەكانی عێراق