چوونی حاجیان بۆ مەککە - وێنە: هێڵی ئاسمانی عێراقی
رێگریان لێکراوە
نزیکەی 270 هەزار کەس ویستویانە بە رێگەی نایاسایی حەج بکەن
ژووری هەواڵ
لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا، تاوەکو ئێستا نزیکەی 270 هەزار کەس ویستویانە بە نایاسایی بچنە مەککە و حەج بکەن، بەڵام بەرپرسانی سعودیە دەڵێن، رێگریان لێکراوە.
بەگوێرەی ئامارێکی فەرمی وڵاتی سعودیە کە رۆژی یەکشەممە 1.6.2025 بڵاوکراوەتەوە، رێگری لە 269 هەزار و 678 کەس کراوە کە ویستویان بە نایاسایی بچن حەج بکەن.
هەر کەسێک بە نایاسایی بیەوێت حەج بکات بە دیپۆرتکردنەوە و پێبژاردنی پێنج هەزار دۆلار سزا دەدرێت.
تاوەکو ئێستا 23 هەزار هاووڵاتی سعودیە بە هۆکاری پێشێلکردنی یاساکانی حەج سزاداون و مۆڵەتی 400 کۆمپانیاشیان بە هەمان هۆکارەوە بۆ بردنی حاجییان هەڵوەشێندراوەتەوە.
ئامارە فەرمییەکان دەریدەخەن، تاوەکو ئێستا ملیۆنێک و 400 هەزار کەس بۆ بەجێگەیاندنی حەج چوونەتە مەککە و پێشبینی چوونی ژمارەیەکی زیاتر دەکەن.