پۆدکاستی تەندروستی
“جوانکاری لوت چارەسەرە بەمەرجێک زۆر بچوک نەکرێتەوە”
964+
جێگر مەحمود
واز لە بەکارهێنانی هێتفۆن بهێنن و لەخۆتانەوە نەشتەرگەری لەوزەتێنیش بۆ منداڵەکانتان مەکەن، د. هۆگر پسپۆڕی قوڕگ و لوت و گوێ و جوانکاری لە پۆدکاستی تەندروستی وادەڵێت.
هاوکات جیاوازی حەساسیەت و هەڵامەتی روونکردەوە هۆکار و چارەسەری هەوکردنی جیوبی باسکر، مەرجەکانی دەرهێنانی لەوزەتێنی دیاریکرد و هۆشداریدا لە زیانەکانی بەکارهێنانی هێدفۆن بە دەنگی بەرز و هەڵەی پاککردنەوەی گوێ بە گوێ پاکەرەوە.
دەربارەی جوانکاری لووت دکتۆر هۆگر جەختی کردەوە کە جوانکاری لوت دەتوانێت کێشەی هەناسەدانیش چارەسەر بکات، نەک تەنها بۆ جوانی بێت.