مامۆستا جاسم کەلاری بۆ 964:

“شێتی کتێبم و رۆژانە لانیکەم 100 لاپەڕە دەخوێنمەوە”

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

جاسم کەلاری مامۆستای ئایینی دیاری کوردستان دەڵێت، “وەک چۆن گەنجێک بە کچێکەوە دەیگرێ و عاشق و شێت و شەیدای دەبێ، من ئاوا شێت بووم بۆ کتێب”.

ئەمڕۆ 23ـی 4 رۆژی جیھانی کتێبە و دەربارەی موعجیزە و نهێنییەکانی کتێب، مامۆستا جاسم قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “کتێب باشترین ھاوڕێیە، ھەمیشە ئامۆژگاری خوێندکارەکانم و گەنجان دەکەم کە بخوێننەوە، لەڕووی ئاینییشەوە خوێندنەوە لەپێش ھەموو شتێکەوەیە”.

وەک خۆی دەڵێت، هەر رۆژێک کەمتر لە 100 لاپەڕە بخوێنێتەوە، هەست دەکات ئەو رۆژەی دۆڕاندووە و لەگەڵ ماڵومناڵیشی میزاجی تێکدەچێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

رۆژانە 70 کتێب لەلایەن سزادراوانی چاکسازی هەولێر دەخوێ...

رۆژانە 70 کتێب لەلایەن سزادراوانی چاکسازی هەولێر دەخوێندرێتەوە