چوار راوچی دەستگیر کراون
لە سنووری سلێمانی ئەمڕۆ رۆژی گرتنی راوچی ماسی بوو
964+
توانا نەقی
ئەرمڕۆ لە سنووری سلێمانی چەندین راوچی ماسی لەگەڵ کەرەستەکانیان کە بۆ راو بەکاریان هێناوە لە لایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەوە دەستگیر کراون.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، سەرەتا لە ماوەت بۆ سەر چەمی دووئاوان دوو هاوڵاتی بە تۆمەتی راوکردنی ماسی دەستگیر کران، هەروەها دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەك ماسی راوکراو، دوو تۆڕ، سێ داو، یەک چەقۆ و یەک ئۆتۆمبێل.
هەروەها مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاغجەلەر توانیویانە لە سنووری گوندی تەوەکەل لەسەر چەمی شیوەسوور دوو راوچی لەکاتی راوکردنی ماسی دا دەستگیربکەن.
هەر لەو جێگەیە دەستگیراوە بەسەر یەک ئۆتۆمبێل، سێ تۆڕی ماسی گرتن، 16 ماسی قەبارە جیاوازی راوکراو، پێنج پێنج قولاپ.
سەرجەم ئەو کەسانە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە لەبەردەم دادوەرە و لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت.