یۆنامی لە کێشەکانی کەرکوک دەکۆڵێتەوە
964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک
حزبە كوردستانییه‌كانی شاری كەركوك گلەییەكانیان بە بەڵگەوە گەیاندە یۆنامی، به تایبه‌تی له كێشه‌كانی زەوی و زار و كارگێڕی و ئاسایش.
كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15.2.2023 له‌سه‌ر داوای نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق “یۆنامی” كرا و كێشه‌كانی شاره‌كه خرانه‌ڕوو.
مه‌سعود مه‌لا په‌روێز، بەرپرسی پەیوەندییه‌كانی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان، به تۆڕی 964ی وت، “لە دوای 16 ئۆكتۆبەرەوە یەكەمجاره ئێمه بگەڕێینەوە كەركوك و بەشداری كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی حزبە كوردستانییه‌كان له كه‌ركوك و نووسینگەی یۆنامی لە شارەكە بكەین”.
وتیشی، كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای نووسینگەی یۆنامی بوو، باس لە چەند تەوەرێك كرا كە سەرجەمیان پەیوەست بوون بە شاری كەركوكەوە، به تایبه‌تی له بابه‌تی پێشێلكارییەكان، كه بە بەڵگە و دۆكیۆمێنتەوە ئاراستەی نووسینگەی یۆنامی كرا.
“پێشێلكارییەكان بریتین لە كێشەی زەوی و زار، تەعریب، لایەنی ئیداریی شارەكە، سەربازی و ئاسایش و سه‌پاندنی پارێزگایەكی شۆڤێنی بۆ شارەكە”، مه‌سعود مه‌لا په‌روێز وا ده‌ڵێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نووسینگه‌ی یۆنامی له كه‌ركوك، به نوێنه‌ری حزبه كوردستانییه‌كانی كه‌ركوكیان گوتووه، گله‌یی و گازاندهكانیان به یه‌ك پاكێج ئاراسته‌ی سه‌رووی خۆیان ده‌كه‌ن.