سلێمانى
مامۆستایەکی بیرکاری خانەنشین بوو کە قوتابییەکانی “زۆر خۆشیان دەویست”
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
هەرچەندە مامۆستاى بیرکارییە و قوتابیان لەگەڵ مامۆستایانى بیرکارى نێوانیان باش نییە، بەڵام خانەنشینبوونى مامۆستاى بیرکارى قوتابخانەى باڵامبۆ لە سلێمانى، قوتابییەکان و مامۆستاکەشى بێتاقەت کردووە.
رووناک محەمەد مامۆستای خانەنشین بە 964ـى وت،” ساڵانێک خزمەتم بە کەرتی پەروەردە کردوە و لە ئەمساڵدا خانەنشین بووم، بەڵام بەراستى بۆ قوتابییەکانم بێتاقەت بووم و ئەوانیش هەروا”.
وەک باسى دەکات، هەرچەندە دەوترێت قوتابیان زۆر چارەى مامۆستاى بیرکاریان ناوێت، بەڵام ئەو پەیوەندییەکى باشى لەگەڵ قوتابییەکانى هەبووە.
مامۆستا رووناک زۆر قسە لەبارەى ئەزمونى مامۆستایەتى و پەیوەندى مامۆستا و قوتابى باس دەکات، گوێ لە خۆى بگرن و لە دەمى خۆیەوە بیبیستن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح