فرۆشیارێک: باجەکە باش نەبوو
باجی ئۆتۆمبێلی هەناردەکراو بۆ وڵاتی ئێران بەڕێژەی %3 بۆ %6 زیادی کردووە
رێباز خدر- هەولێر
لە دوێنێوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێک باجی ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەناردەی وڵاتی ئێران دەکرێت زیادی کردووە، بەمەش کاریگەری هەبووە لەسەر بازاڕی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل تا رادەیەک سستی پێوە دیارە.
فرۆشیارێک پێی باش نییە کە باجەکە زیادکراوە.
ئارام هادی، سەرپەرشتیاری فرۆشتن لە کۆمپانیای ئەل مەرکەزیە بە 964ی وت، ئەم باج زیاد کردنە تا رادەیەکی کەم کاریگەری هەبوەە لەسەر بازاڕی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، رۆژانە رێژەیەکی زۆری ئۆتۆمبێل لە نێوان 100 بۆ 200 ئۆتۆمبێل هەناردەی ئێران دەکرێت لە کوردستانەوە.
وتیشی، بەم باج زیاد کردنە رێژەکە کەم دەبێتەوە، بەڵام باشتر دەبوو گەر زیاد نەکرابایە، بەڵکو پێویست بوو کەمتر بکرێتەوە باجەکە تاوەکو کوردستانیش ببێتە وڵاتێکی هەناردەکار کە تێیدا ئۆتۆمبێل بۆ ئێران و وڵاتانی تری دراوسێ و جیهان هەناردە بکات.
باس لەوەشدەکات، کە مۆدێلی ئۆتۆمبێلەکان لە نێوان 2022 بۆ 2026 ە، کە باجەکە بۆ ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی لە %2 بوە بە%8 و لە ئۆتۆمبێلی تابلۆکراو لە %2 بوە بە %5.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا